بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە پێگەی فەرمی پارتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەخشێکی راستەوخۆی ئەنجام دا و تیایدا باسی لە پاوانخوازیێکی پارتی دەسەڵاتی تورکیا کرد.
بوڵدان وتی" دەسەڵاتی تورکیا وەک هەر کاتێکی دیکە خەریکی جیاکاریە و تەنها بۆ هەوادار و جەماوەری خۆی تێدەکۆشێت".
ناوبراو ئاماژەشەی بەوەدا، بە بێ هیچ بنەمایێک بەردەوامە لە دوورخستنەوەی قایمقام و سەرۆک شارەوانیەکانی سەر بە هەدەپە و هەر کەسێک بە بەژن و باڵایدا هەڵنەدات، روژنامەنووس بێت، یان فەرمانبەر یان بەکارهێنەرێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی بە بیانووی تێرۆرەوە دەستگیری دەکات.
بەبۆچونی بوڵدان، پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا (ئاکەپە)، بۆ ئازادکردن و لە زیندان دەرکردنی دەستدرێژیکاران و تاوانباران کە جەماوەری خۆین، پەتای کۆرۆنای کردووە بە بیانوو، لەبەرامەریشدا لەسەر هیچ بنەمایێک رەتی دەکاتەوە زیندانیانی سیاسی ئازاد بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment