کوردپرێس:
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕۆژی شەمە 25ی ئەیپرێڵی 2020 لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەی هەفتانین لە باکووری عێراق هێرشیان کردۆتە سەر بارەگای هێزەکانی سوپای تورکیا و لەو هێرشەدا سەربازێکی تورک کوژرا و سێ سەربازی دیکە بریندار بوون کە برینی یەک لە سێ سەبازەکەش توندە.
بە گوێرەی نووسراوی ڕۆژنامەی جمهووریەت لە پەیامەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا نووسراوە: ئەو شوێنانەی هێرشەکەیان لێوە ئەنجام دراوە لە لایەن سوپای تورکیاوە دەستنیشان کراون و دەستبەجێ تۆپبارانی شوێنەکان کراوە و بارەگاکانی پەکەکە کراونەتە ئامانج و 12 ئەندامی پەکەکەش کوژراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment