بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەددین كۆجا، سەرەتا ئامارى ڤايرۆسى كۆرۆناى بڵاوکردەوە كە ماڵپەڕى وەزارەتى تەندروستیى توركيا لە رێگەى "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا" بڵاوي دەكاتەوە و وگوتى: "لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، سێ هەزار و 122 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە (COVID-19) دەستنيشان كراون و 109 تووشبووش گيانيان لەدەست داوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند كۆى گشتيى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا گەيشتووەتە 104914 و کۆی گشتیی گيان لەدەستدان يش گەيشتە دوو هەزار و 600 کەس".
کۆجا گوتيشى:"لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، 3294 تووشبووى ديكەى ڤايرۆسى كۆرۆنا چاک بوونەتەوە و بەمشێوەيە ژمارەى چاک بوونەوە لە ڤايرۆسەكە گەيشتە 21 هەزار و 737 کەس".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment