کوردپرێس: بە پێی ڕاگەیەنراوێکی، بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لەئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا ٢٠٢٠/٥/٢٢ درێژکردەوە.
بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر (کارگۆ) ناگرێته‌وه و ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عیێراقیش له‌چوارچێوه‌ی به‌رگری کردنه له بڵاوبوونەووی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment