ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا 90 هەزار کەسی تێپەڕاند

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4 هەزار و 674 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە تورکیا گەیشتە 90 هەزار و 980 حاڵەت.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 20ی ئەیپرێڵی 2020 دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا لە ماڵپەڕی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا بڵاوکراوەتەوە و وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەری خۆی بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چوار ھەزار و ٦٧٤ کەس دەستنیشان کراوە، ١٢٣ کەس گیانی لەدەستداوە، کۆی حاڵەتەکان گەیشتە ٩٠ ھەزار و ٩٨٠ کەس و کۆی گشتی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە دوو ھەزار و ١٤٠ کەس".

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا گوتیشی:"کۆی ئەوانەی کە چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٣ ھەزار و ٤٣٠ کەس"

هەر بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٤٥٤ نەخۆشی دیکە چاکبوونەتەوە، کۆی ئەوانەی کە چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٣ ھەزار و ٤٣٠ کەس".

لەلایێکی دیکەش، وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و گوتی: "ئەمڕۆ ھەزار و ٤٥٤ نەخۆشمان شیفایان بۆ ھاتووە. پێویستە لانیکەم بە ھێندەی ڤایرۆسەکە پێداگربین. ئەم جەنگە بە خەباتی سوپای تەندروستیی و رێوشوێنەکانمان دەبەینەوە".

News Code 168436

Your Comment

You are replying to: .
captcha