بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له دیداره‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق، جه‌ختی له راوێژ و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌موو لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌کان کرده‌وه، بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق، به‌جۆرێک نوێنه‌رایه‌تی گشت پێکهاته‌کانی عێراق بکات و توانای جێبه‌جێ کردنی خواسته ره‌واکانی هه‌بێت و چاکسازی پێویست بهێنێته کایه‌وه.
له‌دیداره‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌گرنگی پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کان کرد، له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ک بۆ پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و گه‌یشتن به دید و بۆچونێکی هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌کان و دابین کردنی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌کان و پاراستنی مافی گشت گه‌لانی عێراق.
له‌لای خۆیانه‌وه شاندی هه‌رێم، جه‌ختیان له لێکگه‌یشتنی هاوبه‌ش کرده‌وه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵ له‌باره‌ی سه‌رجه‌م پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان و به‌رجه‌سته کردنی هاریکاری و کاری هاوبه‌ش له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا عێراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌ر له دیداره‌که‌دا، باس له چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنا و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش کرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment