بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەحمەد مسماری وتەبێزی میلیشیاکانی سەربە خەلیفە حەفتەر لە لیبیا حکوومەتی تورکیای بەوە تۆمەتبار کردووە کە هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ لەدژی ئەوان بەکار دەهێنێت و ئیدیعای کرد کە تورکیا پێشمەرگەی ڕۆژ-ی بۆ لیبیا ناردووە و چەند کەس لەوانیش دەستگیر کراوەن.
لەو چوارچێوەیەدا سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری پەرلەمانى هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی یەکێتیى رایگەیاند ئەوەى پێی دەوترێت 'پێشمەرگەى رۆژ' مانگانە لەلایەن حکوومەتى هەرێمەوە ١٥ ملیار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوانەوە پێشمەرگە بە 'مورتەزەقە' ناودەبرێت، بۆیە داوای لە پەرمان کرد ئەو هێزە هەڵبوەشێنێتەوە و حکومەتى هەرێمیش روونکردنەوە بدا لەسەر چوونی ئەو هێزە بۆ لیبیا.
ناوبراو جەختی کردەوە "وەک لای ھەمووان ڕوونە هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ ناسراوە بە ھێزی رۆژ، لە 12/4/2012، بە بڕیاری مەسعوود بارزانی دامەزراون، پێشمەرگەکانی ڕۆژ ژمارەیان نزیکەی ٦٠٠٠ كوردە کە به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له‌هه‌رێمی كوردستان خراونه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی زێره‌ڤانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ مه‌شق و ڕاھێنانیان پێكراوه، هه‌موو ئه‌مانه خه‌ڵكی کوردستانی سووریا‌ن، چەند ساڵە لەسەر حكوومەت مووچە وەردەگرن و مەشقیان پێ دەکرێت، ئایا حكوومەت لەسەر چی بنەمایێک مووچە و بوودجەیان بۆ دیاری دەكات؟ مانگانە خەرجی و مووچەیان نزیكەی ١٥ ملیار دینارە لە کاتێکدا بە پێ یاسا بەرکارەکانی ھەرێم، دەبێیت مووچەخۆری حکوومەتی ھەرێم ھەڵگری ناسنامەی عێراقی بێیت، ئەمە ھەر لە سەرتاوە پێچەوانەی یاساییە و دروست کردنی ئەم ھێزە نایاسایە.
لەمبارەوە پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامێکی میدیاکانی داوەتەوە کە ئه‌مه‌ش ده‌قی روونکردنه‌وه‌که‌یه:
له‌باره‌ی گرتنی که‌سێکی مورته‌زه‌قه له لیبیا، که ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه ژماره‌یێک سایت و میدیای کوردی له هه‌ڵمه‌تێکی ناڕهوادا بۆ له‌که‌دارکردنی پارتی و له‌شکری قاره‌مانی ڕۆژ به‌کاری ده‌هێنن، به هه‌موو لایه‌ک ڕاده‌گه‌یه‌نین که:
ئه‌و که‌سه‌ی له لیبیا گیراوه و به‌شێوه‌یێکی گوماناوی ناسنامه‌ی بۆ داتاشراوه، دوور و نزیک په‌یوه‌ندی به پارتی دیموکراتی کوردستان و له‌شکری ڕۆژه‌وه نییه و هه‌رگیز ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک خوله‌کیش پێشمه‌رگه نه‌بووه.
ئه‌و شه‌ڕ و کاولکارییه‌ی له لیبیا ڕووده‌دات، ده‌رهاویشته‌ی ململانێی نێوده‌وڵه‌تییه و هیچ په‌یوه‌ندی به ئامانج و سیاسه‌ته‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه نییه. شووره‌ییه که بۆ له‌که‌دارکردنی ناوی پێشمه‌رگه و پارتی په‌نا بۆ شتێک ببردرێت که له بنه‌ڕه‌تدا هیچ په‌یوه‌ندییێکی به کورده‌وه نییه. ئه‌وه خۆی له خۆیدا نیشانه‌ی ئیفلاسیی سیاسی و ئه‌خلاقی و فکرییه.
ئه‌گه‌ر گریمان پڕوپاگه‌نده‌کان له‌باره‌ی ئه‌و که‌سه ڕاست بووایه و پێشمه‌رگه بووبێت (که له بنه‌ڕه‌تدا هیچ بنه‌مایێکی نییه)، ئه‌وه هه‌موو لایێک زۆر باش ده‌زانن که له مێژووی شۆڕشه‌کانی کورد ڕووی داوه که‌سانێک له‌ناو شۆڕش بوونه به‌ڵام ناپاکییان کردووه و له ڕیزی شۆڕش و پێشمه‌رگه چوونه‌ته ڕیزی دوژمن.
ئه‌و که‌سه‌ی له‌پێناو پاره بووه‌ته مورته‌زه‌قه له لیبیا کارێکی نه‌شیاوی کردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ناپاکییه‌که‌ی به هیچ شێوه‌یێک به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ ناپاکیی فرۆشتنی خاک و خه‌ڵک که هه‌ندێ تاقم و لایه‌ن له‌سه‌ری ڕاهاتوون و ده‌یانه‌وێ به گه‌وره‌کردنی بابه‌تی مورتهزهقهکهی لیبیا په‌رێزی خۆیان خاوێن بکه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م هه‌ڵمه‌ته و له‌که‌دارکردنی پێشمه‌رگه سه‌رقاڵ کردنی خه‌ڵک بێ بۆ ئه‌وه‌ی تاوان و ناپاکییه‌کانی ئه‌و لایه‌ن و تاقمه دابپۆشرێت، ئه‌وه با هه‌موو لایه‌ک دڵنیا بن به‌م ژاوه‌ژاو و ناهه‌قی و چه‌واشه‌کارییه تاوان و ناپاکییه‌کان هه‌رگیز بزر نابن و فه‌رامۆشیش ناکرێن.
له‌شکری قاره‌مانی ڕۆژ به ده‌یان شه‌هیدی له شه‌ڕی تیرۆیستان داوه. قاره‌مانانه به‌رگری له خاکی کوردستان کردووه. ئه‌و کاته‌ی که قاره‌مانانی له‌شکری ڕۆژ به‌شداربوون له تێکشکاندنی دوژمن له پردێ و سحێلا، خه‌ڵکی تر خاکیان ده‌فرشت و مورتهزقهی دوژمن بوون.
ڕاستییه‌کان بۆ هه‌موو لایێک ئاشکرا ده‌بن و وه‌ک هه‌میشه‌ش ڕووڕه‌شی بۆ چه‌واشه‌کاران ده‌مێنێته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment