بەپێی هەواڵی گوردپرێس، زیا پترۆس، سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بە تەلەفزیونی کوردستان24ـی راگەیاند ئێمە سەرەتا داوامانکرد، راگیراون بە کەفالەت ئازاد بکرێن، ئەمەش لە رابردوو روویدا.
زیا پترۆس راشیگەیاند ئەوان وەک دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ، چوار پێشنیاریان بۆ ئازاد کردنی زیندانیان کردووە:
یەکەم: هەموارکردنەوەی سیستمی چاکسازیی، لەناو چاکسازییەکانی هەرێم.
دووەم: هەزار و 600 بەندکرا کە خەڵکی کوردستان نین، بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، رادەست بکرێنەوە بە مەرجی ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانیان نەبێت.
سێیەم: جێبەجێ کردنی لێبووردنی تایبەت کە لە دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێمە.
چوارەم: ئاسانکاریی زیاتر بکرێت بۆ سیستمی ئازاد کردنی بە مەرج بەجۆرێک رێژەی بەندکراوان کەم بکاتەوە.
، سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا، ئەو پێشنیارانەی ئاراستەی سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی کار و ناوخۆ، پەرلەمان، ئەنجومەنی دادوەری و داواکاری گشتی و لیژنەی پەیوەندیدار کراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment