کوردپرێس:
ئەحمەد حاجی پەڕلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەشید لەلێدوانیكدا دەڵێت: دەربڕینی پشتیوانی كوتلە كوردی و سونییەكان لە مستەفا كازمی سێیەم سەرۆك وەزیری راسپێردراو كتوپڕ و خێرا بوو، لەبەر ئەوەی ئاماژەكانی ئێستا ئەوەیان لێدەخوێنرێتەوە كازمیش بەڵێنەكانی خۆی لەبارەی پێدانی پۆستە وەزارییەكان پێیان ناباتەسەر.
ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵی ئیسلامی هەروەك دەڵێت: سەرۆك وەزیری راسپێردراو لەبارەی پۆستە وەزارییەكانەوە چەند بەڵێنێكی بو كوتلە كوردییەكان داوە، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ دڵنیاییەك لەوبارەیەوە بۆ هیچ كام لە كوتلەكان نییە.
حاجی رەشید روونیشیكردووەتەوە، كە دەربڕینی پشتیوانی كورد و سوننە بۆ كازمی زۆر زوو و بەپەلە بوو، لەبەر ئەوەی هیچ ئاماژەیەك نییە ناوبراو ئەو بەڵێنانەی لەبارەی پۆستە وەزارییەكانەوە داونی دەیانباتەسەر .
مستەفا كازمی رۆژی نۆی نیسان و دوای پاشەكشەكردنی عەدنان زورفی لە ئەركی پێكهێنانی كابینەی حکوومەت لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق راسپێردرا، هەرزوو سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان پشتیوانی خۆیان بۆ راسپاردنی ناوبراو دەربڕی.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment