دەنگۆی شەڕکردنی پێشمەرگەی ڕۆژ لە لیبیا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میلیشیاکانی سەر بە خەلیفە حەفتەری لیبیا ئیدعا دەکەن پێشمەرگەی ڕۆژ لە ڕیزی هێزەکانی تورکیا دژی ئەوان دەجەنگن لە هەمان کاتدا فەرماندەیێکی پێشمەرگەی ڕۆژ ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە و نوێنەرێکی پەرلەمانیش داوای کردووە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە پێشکەش بکەن.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 14ی ئەیپرێڵی 2020 له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌شكری ڕۆژ ئاشكرای كرد، زۆرێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان باس له‌ده‌ستگیركردنی "شاكر فه‌رمان" ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی لیبیاوه‌ كه‌ له‌پاڵ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا له‌و وڵاته‌ شه‌ڕی كردبێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵانه‌ بۆ شێواندنی وێنه‌ی له‌شكری ڕۆژه‌.

لە بەیاننامەکەی لەشکری ڕۆژدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، له‌نێو له‌شكری ڕۆژدا كه‌سێك به‌و ناوه‌وه‌ نیه‌ كه‌ گوایه‌ ده‌ستگیركراوه‌، به‌ڵَكو ئه‌و كه‌سه‌ چوه‌ته‌ توركیا و له‌وێ نیشته‌جێ بووه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌رێم.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی له‌شكری ڕۆژ ئه‌وه‌ هاتووه‌ "ئێمه‌ی كورد ڕێز له‌ گه‌لی لیبیا ده‌گرین، هاوكات لكاندنی ناوی له‌شكری ڕۆژ به‌ هه‌ندێك هێزی دیكه‌وه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".

بەقسەی وتەبێژی هێزی نیشتمانیی لیبیا ئەحمەد مەسماری ، كە خەلیفە حەفتەر سەرۆكایەتیی دەكات، هێزی پێشمەرگەی رۆژ براونەتە لیبیا بۆ شەڕكردن.

ئەو وتەبێژی لەمیانی كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانی ئاشكرای كرد، چەندین پەنابەری سورییان دەستگیركردووە، كە لەسوریاوە چوونەتە لیبیا بۆ شەڕكردن‌و لەناویشیاندا هێزی پێشمەرگەی رۆژ هەبووە.

لە هەمان کاتدا سەرکەوت گەڵاڵی نوێنەری پەرلەمان داوای کردووە هەر دوو سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆکایەتیی حکوومەت لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە ڕوونکردنەوە پێشکەش بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168366

Your Comment

You are replying to: .
captcha