تەقینەوەیێک لە شەنگال ڕوویدا/ کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازیی عێراق رایگه‌یاند له ‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یێکدا لە شه‌نگال دوو ئه‌ندامی هێزه‌کانی پاراستنی شه‌نگال گیانیان له‌ده‌ست دا و چوار که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازیی عێراق، ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ناو ماڵێکدا له‌گوندی عه‌زیزی ناحیه‌ی قه‌حتانیه‌ی باشووری زنجیره‌ چیای شه‌نگال ته‌قیوه‌ته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا دوو که‌س له ‌هێزه‌کانی پاراستنی شه‌نگال گیانیان له‌ده‌ست داوه ‌و سێ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون، هاوکات هاوڵاتیێکی سنووره‌که‌ش که‌ پیشه‌ی شوان بووه‌ بریندار بووه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته ‌ڕوو، له‌لایێکی دیکه‌وه‌ بۆمبێک له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرای ئه‌نبار به‌ هێزه‌کانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌نبار ته‌قیوه‌ته‌وه‌، هیچ زیانێکی لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی جه‌زیره‌ش، له‌میانه‌ی گه‌ڕان و پشکنینه‌کانیان له‌گه‌ڕه‌کی "12ی ره‌بیع الاول"ی سنووری ئه‌نبار، ده‌ستیان به‌سه‌ر بۆمبێکی چێندراو، شه‌ش بۆمبی لاستیکی تیرۆرستانی داعش گرتووه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168363

Your Comment

You are replying to: .
captcha