حکوومەتی تورکیا بەردەوامە لە سیاسەتی رەگەزپەرستی بەرامبەر بە گەلانی ناوچەکە

بەشی سووریا- پارتی یەکێتی دیموکرات رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا جیهان بەرەنگاری مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەوە، بەڵام حکوومەتی تورکیا بەردەوامە لە سیاسەتی رەگەزپەرستی و دوژمنکاری بەرامبەر گەلانی ناوچەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) ئەمڕۆ دوشەممە بەیاننامەیێکی بۆ رای گشتی جیهان بڵاو کردەوە و رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لەئێستادا جیهان بەرەنگاری مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەوە، بەڵام حکوومەتی تورکیا بەردەوامە لە سیاسەتی رەگەزپەرستی و دوژمنکاری بەرامبەر گەلانی ناوچەکە بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی، بەردەوامیشە لە پاڵپشتی کردنی گرووپە چەکدارییەکانی سووریا بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە".

سەبارەت بە رەوشی ناوخۆی تورکیا پەیەدە ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا تا ئێستا بە هەموو هێزی خۆیەوە دەیەوێت بەندکراوە سیاسیاسییەکان رۆژنامەوانەکان لە هەموو پەیوەندییە دەرەکییەکان جیا بکاتەوە، تەنانەت ناهێڵێت پەیوەندیان لەگەڵ ناسیاو و کەسوکاریاندا ببێت، تەنها لە سنوورێکی دیاریکراودا نەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان بەشێوەەیێکی رەگەزپەرستانە لە هەموو پەیوەندییێکی دەرەکی دابڕێنراوە، سەرجەم ئەو داوایانەی کە پێشکەش دەکرێت بۆ سەردان کردنی رەت دەکرێنەوە، ئەم هەڵوێستەی تورکیا لە ئێستدا کە کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاو بووەتەوە بە پێشێلکارییێکی رەهای مافی مرۆڤ دادەنرێت.

پەیەدە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێکخراوە جیهانییەکانی بواری مافی مرۆڤیش کرد، "چیتر رێگە نەدەن تورکیا سوود لە رەوشی ئێستای ناوچەکە و جیهان وەربگرێت بۆ جێبەجێ کردنی ویستە دوژمنکارییەکانی خۆی بەرامبەر گەلی کورد و بەندکراوە سیاسییەکانی وڵاتەکەی".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168343

Your Comment

You are replying to: .
captcha