مستەفا كازمی‌ گفتوگۆكانی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكوومەتی‌ نوێ دەست پێكرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی‌ ڕاگەیاندنی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی‌ حكوومەتی‌ نوێی‌ عیراق ڕایگەیاند، مستەفا كازمی لە كەشێكی‌ ئەرێنیدا گفتوگۆكانی‌ پێكهێنانی‌ حكوومەتەكەی‌ دەست پێكردووە.

کوردپرێس:

نووسینگەی‌ ڕاگەیاندنی‌ مستەفا كازمی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی‌ حكوومەتی‌ نوێی‌ عیراق ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند:”مستەفا كازمی‌ لە كەشێكی‌ ئەرێنیدا و بە هاوكاریی‌ كوتلە سیاسییەكان، گفتوگۆكانی‌ پێكهێنانی‌ حكوومەتی‌ نوێی‌ عیراقی‌ دەست پێكردووە”.

ئاماژەی‌ بەوەش دا، لە چەند ڕۆژی‌ ڕابردوودا مستەفا كازمی‌ زنجیرەیێک دیدار و چاوپێكەوتنی‌ لەگەڵ‌ لایەنە سیاسییەكان ئەنجام داوە.

نووسینگەی‌ ڕاگەیاندنی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ ڕاسپێردراو ڕاشیگەیاندووە: لە گفتوگۆكاندا مستەفا كازمی‌ جەختی‌ لە پێشكەشكردنی‌ بەرنامەی‌ حكوومی‌ و پێكهاتەی‌ حكوومەتی‌ نوێ‌ لە نزیكترین كاتدا كردووەتەوە.

*لە خەڵک وەرگیراوە

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168340

Your Comment

You are replying to: .
captcha