پەیوەندیی تەلەفۆنیی دوو بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەیڤید کۆپلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق - نوسینگەی ڕۆژھەڵاتی نزیک و جۆوی ھود جێگری یەکەمی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا - نوسینگەی ڕۆژھەڵاتی نزیک لەگەڵ لاھور شیخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئەنجام دا.

لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵاوی کرده‌وه‌، کۆپلی و ھوود ھیواخواز بوون پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەنگاوی زیاتر بنێت و بچێتە قۆناغێکی تازەوە.

باسی له‌وه‌ش کردووه‌، ھەر لەدرێژەی قسەکانیاندا ھیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان خواست "وەک حیزبیکی بەھێز و کاریگەر کە دەبێت ڕۆڵی گەورە و بەرچاو ببینێت لەسەرگۆرەپانی سیاسی لە عێراق و لە ھەرێمی کوردستان دا".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: "تەوەرێکی تری گفتۆگۆکان باسکردن بوو لە ڕاسپاردنی مستەفا کازمی بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و بەشداریکردنی کورد لەو پڕۆسەیەدا، کەدەبێت حکوومەتێکی نیشیمانی بێت وتیایدا مافە دەستورییەکانی کورد و گەلانی عێراق بەرجەستەبکرێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌وه‌ڕوو، دواتر مەترسی خۆڕێکخستنەوەی داعش و ھێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق باسی لێوەکرا کە دەبێت ھەماھەنگی و پەیوەندی زیاتر ھەبێت بۆئەوەی ڕێگری لەسەرھەڵدانەوەی شانە نووستووەکانیان بکرێت.

لە کۆتایشدا باس لەدوا ھەوڵەکانی ئەمریکا و وڵاتان کرا بۆڕوبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئێستا مرۆڤایەتی لەبەردەم ڕووبەڕووبونەوەیێکی قورس دایە و جەخت کرایە کە ھەمووان پێکەوە مەینەتییەی مرۆڤایەتی تێدەپەڕێنن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168326

Your Comment

You are replying to: .
captcha