په‌كه‌كه‌ ڕێگه‌یێكی نێوده‌وڵه‌تی له ‌ناو توركیا كۆنترۆڵ ده‌كاته‌وه‌

به‌شی تورکیا- هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) كۆنترۆڵ كردنی ڕێگه‌یێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ توركیا و كوژرانی 9 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ ڕاده‌گه‌یێنن و ئاشكرای ده‌که‌ن که‌ له‌و چالاكییه‌ی گه‌ریلاكانیان شه‌ش بارهه‌ڵگری ترانزێت سووتێنراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ ده‌رباره‌ی چالاكیی گه‌ریلاكانی له‌ جۆله‌مێرگ و ئاگری ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و به‌پێی ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌ش ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ ڕێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی نێوان (ئیبه‌خ)ی سه‌ر به ‌پارێزگای وان و ناوچه‌ی (بازێد)ی سه‌ر به ‌پارێزگای ئاگری كۆنترۆڵ کراوه‌ و شه‌ش بارهه‌ڵگری ترانزێتیش كه‌ بۆ توركیا كاریان ده‌كرد سووتێنراون و چوار بارهه‌ڵگری‌تریش به‌ ته‌واوی تێكشكێندراون و بۆ ماوه‌یێكی زۆریش سوپای توركیا نه‌یتوانی هیچ كاردانه‌وه‌یێكی هه‌بێت.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ زرێپۆشه‌كانی سوپای توركیا كه‌ هاتبوون ڕووبه‌ڕووی گه‌ریلاكان ببنه‌وه‌ كرانه‌ ئامانج و 2 سه‌ربازیان لێ كوژرا و دوای ئه‌و چالاكییه‌ش سوپای ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستی كرد به‌ تۆپباران كردنی ناوچه‌كه‌ و دواتر له‌ ڕێگه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنیان ده‌ست پێكرد.

هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه‌ به‌وه ‌كراوه‌ که‌ له ‌جۆله‌مێرگیش به‌ سه‌ركه‌وتوووانه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای تورکیا و له‌و چالاكییه‌دا 2 سه‌نگه‌ر به‌ ته‌واوی تێكشكا و 7 سه‌ربازی توركیاش كوژران.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16821

Your Comment

You are replying to: .
captcha