له‌ سلێمانی کووره‌یێکی ئاسن ده‌ته‌قێته‌وه‌ و 11 کرێکار بریندار ده‌بن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی کووره‌یێکی ئاسنه‌وه‌ 11 كرێكاری بیانی بریندار بوون و قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵیش هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕمک ڕه‌مه‌زان قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 23ی 7ی 2018 له ‌نزیک ناحیه‌ی بازیان كووره‌یێكی ئاسن و ستیل ته‌قییه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا 11 كرێكار بریندار بوون که‌ 4 له‌و بریندارانه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كران و برینداره‌كانی‌تریش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و له ‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گواسترانه‌وه‌.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كردوووه‌: ئه‌و كووره‌یه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه‌ له‌ كارگه‌ی ئاسنی (ئه‌ن فاستلین) بوووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیک گوندی كانی شه‌یتانی سه‌ر به‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و سه‌رجه‌م كرێكاره‌ برینداره‌كانیش بیانین ( 8 هیندی و 3 عه‌ره‌ب).

قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و خراپ به‌كارهێنانه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16817

Your Comment

You are replying to: .
captcha