یەکێتی سوورە لە سەر هاوپەیمانێتیی نێوان کورد و شیعە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بێستوون زەنگەنە ڕایدەگەیەنێت کە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، زیاتر لە هاوپەیمانییەكانی فەتح و دەوڵەتی یاساوە نزیكن، هۆكاری ئەوەش بۆ ڕەتنەكردنەوەی داواكارییەكانی كورد لەلایەن ئەو دوو لایەنەوە دەگێڕێتەوە.

کوردپرێس:

بێستون زەنگەنە، پەرلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق، وتوویەتی “لە ئەنجامی وتوێژ و دانوستانەكانی وەفدی یەكێتی و پارتی لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان، داواكارییەكانی كورد بە ڕوونی خراونەتە بەردەم ئەو لایەنانە، كە خۆی لە چارەسەركردنی كێشەی ناوچە جێناكۆكان و فەراهەمكردنی پشكی كورد لە بودجەی فیدڕاڵیدا دەبینێتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی دەڵێت: “هیچ لایەنێكی عیراقی لەكاتی خستنەڕووی داواكارییەكانی كورد، نكۆڵییان نەكردووە و داخوازییەكانیان بە ڕەوا لەقەڵەم داوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەییی خۆیان دەرنەبڕیوە، كە لەكاتی پێكهێنانی هاوپەیمانیدا ئەو داخوازییانە جێبەجێ‌ دەكەن”.

بە وتەی بێستوون زەنگەنە، “لە دوایین سەردانی وەفدی هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا بۆ هەرێم، داواكارییەكانی كورد بۆ ئەو دوو لایەنە خرانەڕوو، ئەوان دانیان بە دادپەروەریی داخوازییەكاندا ناوە و هەست دەكرێت ئەو دوو لایەنە زیاتر لە كوردەوە نزیكن، بەڵام دواجار كردارەكان حوكم دەكەن”.

لە 12ی ئایاری ئەمساڵەوە هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عیراق كراوە و تا ئێستا بەهۆی تانەی لایەنەكان و ژماردنەوەی دەنگەكان بە دەست ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن ڕانەگەیەنراوە و نەتوانراوە حكومەتی نوێی عیراق پێك بهێنرێت.

News Code 16816

Your Comment

You are replying to: .
captcha