نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزانى فەڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا كۆ بووه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا و باڵیۆزی فەڕه‌نسا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23/7/2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ‌ سیریل نان، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا و برۆنۆ ئۆبێرت، باڵیۆزی فەڕه‌نسا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان کۆ بوویەوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌‌كەدا شاندی میوان باسیان له‌ ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی باشووری عێراق كرد و به ‌پێویستییان زانی هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بخه‌نه‌ گه‌ڕ.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا،‌ نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ست پێكردنی گفتوگۆیێكی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا و به‌شداری كردنێكی كاراى هه‌رێمى كوردستانى له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقدا نیشان دا.

له‌ كۆبوونه‌كه‌دا كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له فوئاد حسین، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فین دزه‌یى، گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆمینیک ماس كونسولی گشتیی فەڕه‌نسا و هێلینا میركس، نوێنه‌ری كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ بوون، ڕه‌وشی ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ش تاوتوێ كران.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16802

Your Comment

You are replying to: .
captcha