بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سهرچاوهیێک له نهخۆشخانهى ئیمێرجنسى ههولێر بهخهندان-ى راگهیاند: یەکێک لەو کەسانەی کە لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر بیناى پارێزگای هەولێر برینداربوو، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئهو سهرچاوهیه ئەوەشی ئاشکرا کرد،" ئەو کەسە سڤیلە تەمەنی ٥٥ ساڵە و سەر بە پێکهاتەی مەسیحە".
جگە لە گیان لەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر بیناى پارێزگای هەولێر، پۆلیسێک برینداربوو لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە و بەپێی وتەی وتەبێژی تەندروستیی هەولێر لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.
لەو بارەیەوە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دایە، دانیشتوانی شاری هەولێر و وتی: ئەو 3 چەكدارەیان كوشتووە کە هێرشیان كردووەتە سەر بینای پارێزگای هەولێر.
پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند، ئێستا دۆخەكە كۆنتڕۆڵە و هێزە ئەمنییەكان رێوشوێنی ئەمنیی پێویستان گرتووەتە بەر و هیچ مەترسییێک لەسەر خەڵكی هەولێر نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment