هێرشی پەکەکە بۆ سەر بنکەیێکی سەربازیی تورکیا

بەشی تورکیا- بە هۆی هێرشێکی پەکەکە-وە بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەی شەمزینان سەربە پارێزگای جۆلەمێرگ هێزێکی سنوورەوانیی کوژرا و 3 سەربازی دیکە بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگاریی جۆڵەمێرگ لە بەیانامەیێکدا ڕایگەیاند: بە هۆی هێرشی مووشەکیی پەکەکە بۆ سەر بنکەیێکی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی شەمزینان سەربە پارێزگای جۆلەمێرگ هێزێکی سنوورەوانیی کوژرا و 3 سەربازی دیکە بریندار بوون.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: هێزەکانی پەکەکە بە مووشەک هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەی بالکایالار ئارکوش لە پارێزگای جۆلەمێرگ کە بە هۆیەوە 4 هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراو و بریندار بوون.

پاش هێرشەکان پارێزگای جۆلەمێرگ بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە 30 ناوچەی ئەو پارێزگایەدا لەوان شەمزینان، چوکورجای و یوکسکووا باری نائاسایی ڕاگەیاند.

سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16796

Your Comment

You are replying to: .
captcha