بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگاریی جۆڵەمێرگ لە بەیانامەیێکدا ڕایگەیاند: بە هۆی هێرشی مووشەکیی پەکەکە بۆ سەر بنکەیێکی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی شەمزینان سەربە پارێزگای جۆلەمێرگ هێزێکی سنوورەوانیی کوژرا و 3 سەربازی دیکە بریندار بوون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: هێزەکانی پەکەکە بە مووشەک هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەی بالکایالار ئارکوش لە پارێزگای جۆلەمێرگ کە بە هۆیەوە 4 هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراو و بریندار بوون.
پاش هێرشەکان پارێزگای جۆلەمێرگ بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە 30 ناوچەی ئەو پارێزگایەدا لەوان شەمزینان، چوکورجای و یوکسکووا باری نائاسایی ڕاگەیاند.
سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment