هێرشێكی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن چه‌ند چه‌كدارێک هێرشیان كردوووه‌ته‌ سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ی ته‌مووز چه‌ند چه‌كدارێک هێرشیان کرده‌ سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر و له‌ ئێستاشدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆی بیناكه‌یان داوه ‌و سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌ دوای ئه‌و چه‌كدارانه‌دا.

له‌لایێكی‌تره‌وه‌ تاهیر عه‌بدوڵڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كردوووه‌ته‌ سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر دوو چه‌كدارن و له‌ ئێستادا له‌ ناو بینای پارێزگادان و هێزه‌كانی ئاسایش به‌ ته‌واوه‌تی گه‌مارۆی بینای پارێزگایان داوه ‌و له‌ هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو چه‌كداره‌دان.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: چه‌كداره‌ هێرشكه‌ره‌كان پۆلیسێكیان بریندار كردوووه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پاسه‌وانه‌كانی بینای پارێزگا.

تاهیر عه‌بدوڵڵا وتیشی: تا ئێستا دڵنیا نین له‌وه‌ی كرده‌وه‌كه‌ تیرۆرستییه‌ یان كرده‌وه‌یێكی تێكده‌رانه‌یه‌ و تا ئێستاش ناسنامه‌ی چه‌كداره‌كان دیار نییه‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ نوێ ده‌کرێته‌وه‌...

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16778

Your Comment

You are replying to: .
captcha