بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەلیل ڕەبیعی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەغدا ئەمڕۆ یەکشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ سوومریە نیووزدا وتیشی: هێزەکانی ئەو فەرماندەییە بە هاوکاریی هێزی هەواڵگری توانیویانە چوار ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی کە دژ بە پێتەختی عێراق بووە پووچەڵ بکەنەوە.
ڕەبیعی لەم بارەیەوە جەختی کردەوە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی بەغدا هەروەها ئەو کەسانەی کە پلانیان بۆ هەوڵە تیرۆریستییەکان داڕێژتووە، دەستگیر کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment