به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چه‌ند مانگێکه به‌ره‌ی تورکمانی له که‌رکووک ھێزێکی دروست کردوووه که به‌رپرسانی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاکه ده‌ڵێن ھێزه‌که له‌لایه‌ن تورکیاوه پڕچه‌ککراوه و ھاوکاری و پاڵپشتی ده‌کرێت و ئه‌و ھێزه ژماره‌یان ٦٠٠ چه‌کداره و له ئێستادا ئه‌رکیان پاسه‌وانی باره‌گای حزبه تورکمانییه‌کان و گه‌ڕه‌ک و که‌سایه‌تییه تورکمانییه‌کانی که‌رکووکه و ئاماده کراون بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی ھه‌ر ئه‌گه‌رێک.
به‌رپرسی به‌ره‌ی تورکمانی له که‌رکووک ده‌ڵێت: ھێزه چه‌کداره‌که‌یان سه‌ر به کۆمپانیایێکی ئه‌منیی ئه‌ھلییه و مۆڵه‌تیان له حکوومه‌تی عێراق وه‌رگرتوووه بۆ پێک‌ھێنانی و ئه‌ندامانی ھێزه چه‌کداره‌که‌ی تورکمانه‌کان له‌و گه‌نجه تورکمانانه پێکھاتوون که ته‌مه‌نیان له نێوان ١٨ بۆ ٢٥ ساڵیدایه و به پێچه‌وانه‌ی ھێزه‌کانی دیکه‌وه جلوبه‌رگی سه‌ربازی ناپۆشن و چه‌کیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ده‌ڵێت: پێک‌ھێنانی ئه‌و ھێزه چه‌کداره‌ی تورکمانه‌کان نایاسایییه و تورکیا ھاوکاریی دارایی و سه‌ربازییان ده‌کات.
له دوای ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه که پێشمه‌رگه له که‌رکووک و ناوچه جێناکۆکه‌کان کشایه‌وه و ھێزه عێراقییه‌کان شوێنیان گرتنه‌وه، دۆسیه‌ی ئه‌منیی پارێزگای که‌رکووک له‌لایه‌ن ھێزه‌کانی دژه تیرۆری عێراقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت به ھاوکاریی پۆلیسی خۆجێیی شاره‌که.
له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا و به‌ھۆی زیادبوونی توندوتیژییه‌کان له که‌رکووک، چه‌ند جارێک له‌لایه‌ن لایه‌نه کوردییه‌کانه‌وه داوای دروست کردنی ژوورێکی ئۆپراسیۆنی ھاوبه‌ش کرا به به‌شداریی پێشمه‌رگه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئه‌منیی پارێزگاکه به‌ڵام عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان دژی ئه‌و داوایانه وه‌ستانه‌وه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment