بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەسەر دەنگۆی دابین كردنی ڤاكسین بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، رزگار علی بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگە، لەو بارەیەوە رایگەیاند: بڵاوبوونەوەی هەواڵی دابین کردنی ڤاکسین لە لایەن ئەمریکاوە لە چەندین ماڵپەڕ و کەناڵی میدیایی، بۆ لیوا تایبەتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەواڵێکی ناڕاستە.
بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتی کردەوە، کە سەرچاوەی فەرمی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی پێشمەرگە ئێمەین و لەوبارەیەوە هیچ هەواڵێکمان پێنەگەیشتووە، هەر چەندە ئێمە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی، داوامان لە هاوپەیمانان کردووە، بۆئەوەی ڤاکسین دابین بکەن بۆ هێزەکانمان، بەڵام تا ئێستا ئەم داوایە وەڵام نەدراوەتەوە.
ناوبراو وتیشی، هەرکاتێک وەڵامێکی ئەرێنیمان وەرگرت و ڤاکسینمان بەدەست گەیشت، ئەو کات بۆ کەناڵەکانی میدیا و خوشک و برا پێشمەرگەکانمان ڕایدەگەیەنین، جگە لەمە ئەوەی لە ماڵپەڕ و کەناڵەکانی میدیا بڵاوکراوەتەوە، دوورە لەراستیەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment