به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 21ی ته‌مووز جه‌بار لعێبى له پرێس كۆنفرانسێكدا وتى: "مانگى ئه‌یلوول كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌یێكى تایبه‌ت به رێكخراوى ئۆپیک له جه‌زائیر ئه‌نجام ده‌درێت تایبه‌ت بۆ چاودێری كردنى ده‌وڵه‌تانى به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت، هه‌روه‌ها بڕیاره له تشرینى دووه‌مدا كۆنگره‌ى ئۆپیک له ڤییه‌نا ببه‌سترێت و عێراقیش ڕۆڵێكى گرنگى ده‌بێت له هه‌ر دوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا".
ناوبراو وتیشی: "له‌و دوو كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند وڵاتێک پێشنیارى زیادكردنى خستنه‌بازاڕى نه‌وت ده‌كه‌ن و ئه‌و پێشنیاره له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت".
وه‌زیرى نه‌وتى عیراق باسى له‌وه‌ش كرد: ئه‌وه‌ى به لاى عیراقه‌وه گرنگه سه‌قامگیریی بازاڕه و نایه‌وێت بازاڕى نه‌وت ڕووبه‌ڕووى به‌رز و نزمى ببێته‌وه، هه‌روه‌ک له ماوه‌ى پێشوودا به‌هۆى زۆرى یه‌ده‌گى نه‌وته‌وه ڕووی دا، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له بارودۆخى ئابوورى عێراق كرد.
لعێبى پێشی وایه به‌هۆى بارودۆخى جیۆسیاسی ناوچه‌كه‌وه و سزاكانى سه‌ر ئێران، له كۆتاییى ساڵى 2018دا نرخى نه‌وت له نێوان 65 بۆ 70 دۆلار جێگیر ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment