ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵ: سه‌در گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی راگرتووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌باره‌ی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: موقته‌دا سه‌در گفتوگۆی پێکهێنانی حکوومه‌تی ئاینده‌ی ڕاگرتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێی وایه‌ سه‌در به‌ داواكردن بۆ راگرتنی گفتوگۆكانی پێكھێنانی حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ ڕێگری له‌ پێكھێنانی حكوومه‌تێک بكات كه‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ خه‌ریكن به ‌بێ ئه‌و پێكیده‌ھێنن.

ئێستا داواكاریی خۆپیشانده‌ران له‌ دابین كردنی ئاو و كاره‌با به‌رزتر بوووه‌ته‌وه‌، ئه‌وان داوای لاچوونی ئه‌م حكوومه‌ته‌ی ئێستای عێراق ده‌كه‌ن، ھه‌رچه‌نده‌ حكوومه‌ته‌كه‌ كاربه‌ڕێكه‌ره‌ به‌ڵام به‌پێی یاسا ئه‌مه‌ داوایێكی قورسه‌ چوونكه ڕێكاره‌كانی لادانی حكوومه‌ت له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌یه.

یاساناسان داواكاریی خۆپیشانده‌ران بۆ ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئێستای عێراق به‌ داوایێكی ئه‌سته‌م ده‌بینن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی حكوومه‌ت تێیدا ھه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌ په‌رله‌مانی عێراقه‌ و ئاشكراشه‌ ئێستا په‌رله‌مان بوونی نيیه‌ و هێشتا ئه‌ندامانی خولی چواره‌م سوێندی یاسایییان نه‌خواردوووه‌.

به‌پێی نزیكی سه‌در له‌ ھاووڵاتییان گومان ده‌كرێت خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مجاره‌ش درێژه‌پێده‌ری ھه‌مان جموجۆڵه‌كانی ساڵی پێشووتری موقته‌دا سه‌در بێت تا به‌ لایه‌نه‌ براوه‌كانی دیكه‌ بڵێت "بیر له‌ پێكھێنانی حكوومه‌تێک مه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی من چوونكه‌ ھه‌ر كات بمه‌وێ شه‌قام له‌ دژتان ده‌جووڵێنمه‌وه‌."

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16737

Your Comment

You are replying to: .
captcha