هۆشیار زێباری: خۆپیشاندان و پێکهێنانی حکوومه‌ت دوو شتی جیاوازن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی ده‌ڵێت: خۆپیشاندان و پێکهێنانی حکوومه‌ت دوو پرسی له‌ یه‌کدی جیاوازن به‌ڵام پێیوایه‌ پێکهێنانی حکوومه‌ت تاوه‌کوو کۆتاییی ئه‌مساڵ ده‌خایه‌نێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خۆپیشاندانه‌کانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق که‌ به‌ دروشمی "نان، ئاو و کاره‌با" ده‌ستیان پێکردوووه‌ ئێستا داوای له‌نێوبردنی حیزبه‌کانیش ده‌که‌ن چوونکه‌ پێیانوایه‌ ئه‌و حیزبانه‌ به‌ ملیاران دۆلاری ئه‌م وڵاتیان بردوووه‌ و ئه‌م دۆخه‌ش ئاڵۆزی و کێشه‌ی زیاتری خسته‌ به‌رده‌م پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق و له‌ نوێترین هه‌ڵوێستیدا موقته‌دا سه‌در، که‌ هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق یه‌که‌م بوو، داوای کرد تاوه‌کوو داواکانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ نه‌کرێن و هه‌موو گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی عێراق ڕابگرن.

هۆشیار زێباری وتیشی: "پێکهێنانی حکوومه‌ت دوو تاوه‌کوو سێ مانگی دیکه‌ ده‌خایه‌نێت، چوونکه‌ تاوه‌کوو لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیی عێراق ڕێکده‌که‌ون، پێکهێنانی حکوومه‌ت لانیکه‌م تاوه‌کوو کۆتایی ئه‌مساڵ درێژه‌ ده‌کێشێت".

گفتوگۆی سه‌ره‌تایی له‌ نێوان کورد و لایه‌نه‌ شیعییه‌کان له‌سه‌ر چۆنێتیی پێکهێنانی حکوومه‌تی عێراق کراون و سه‌عدی پیره‌ گوته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی ده‌ڵێت به‌ شیعه‌کانیان راگه‌یاندوووه‌ ده‌بێ حکوومه‌تێک پێکبهێنرێ که‌ ئه‌گه‌ر له‌ به‌رنامه‌که‌ی لای دا بتوانرێ له‌ پۆسته‌که‌ی دوور بخرێته‌وه‌.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ گوتی: "یه‌کێتی و پارتی داوامان له‌ لایه‌نی‌ لیستی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا کردوووه‌، ده‌بێ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان پێکه‌وه‌ به‌رنامه‌ی حکوومه‌تی نوێ عێراق بنووسن، نه‌وه‌ک سه‌رۆکوه‌زیران به ‌ته‌نیا به‌رنامه‌ی حکوومه‌ت بنووسێ، ئه‌گه‌ر هه‌موومان بینووسین ئه‌و کات سه‌رۆکوه‌زیران جێبه‌جێ نه‌کات ده‌یگۆڕین و یه‌کێکی دیکه‌ له‌ شوێنی داده‌نێین".

سیسته‌می سیاسی له‌ عێراق نه‌ک ته‌نیا بوووه‌ته‌ سه‌رئێشه‌ بۆ هاووڵاتییانی، بگره‌ به‌شێکی بڕیاره‌کانی عێراق له ‌ده‌ست خه‌ڵکه‌که‌یدا نه‌ماوه‌ و دیار نییه‌ ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته‌ به‌ره‌و کوێ ده‌چێت.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16735

Your Comment

You are replying to: .
captcha