بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومه‌ری مامه كورده نوێنه‌ری نه‌وه‌ی نوێ له كۆمسیۆن به ئێن ئاڕ تی-ی ڕاگه‌یاندووە، زێرهڤانییهكانی گوندی ئینگلیزی لە هەولێر ڕێگە نادەن كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و هەڵیانکوتاوەتە سەر ئۆفیسی نەوەی نوێ.
ناوبراو وتیشی "ئێمه بانگه‌وازێكمان كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه نوێنه‌ر له‌سه‌ر سندوقه‌كان و چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، بۆ ناونوسینیان پێویست بوو بێنه ئۆفیسی نه‌وه‌ی نوێ له گوندی ئینگلیزی به‌ڵام ئەمڕۆ له‌لایه‌ن زێرهڤانیهكانهوه رێگری له‌و كه‌سانه و تیمی ئیمه‌ش كرا كه كاره‌كانیان بكه‌ن".
عومه‌ری مامه كورده ڕاشیگەیاند: ئێمه له كۆمسیۆن به‌شێوه‌یێكی یاسایی ناومان هه‌یه و لیستی خۆمان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، كاره‌كانیشمان له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنه كه وه‌رگرتنی نوێنه‌ره بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment