هەڕەشەی هۆزەکانی باشووری عێراق لە حکوومەتی ئەو وڵاتە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هۆزه‌كانی پارێزگاكانی باشووری عێراق چه‌ند مه‌رجێک بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی دیاری ده‌كه‌ن و به‌ داپڵۆسێنه‌ری خۆپیشانده‌ران تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس: هۆزەکانی باشووری عێراق هۆشدارییان داوه‌ته‌ حكوومه‌ت تا ده‌ست له‌ داپڵۆسینی خۆپیشانه‌ران و به‌كارهێنانی چه‌ک له‌ به‌رامبه‌ریان هه‌ڵبگرێت.

یه‌كێک له‌ مه‌رجه‌كانی هۆزه‌كانی باشوور بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندان ئه‌وه‌یه‌، ده‌بێت حكوومه‌تی به‌ده‌نگ داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بێت بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌ستییان پێبكات".

هۆزه‌كانی باشووری عێراق هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "چه‌ک له‌ دژی هه‌ر هێزێک هه‌ڵده‌گرین كه‌ چه‌ک دژی رۆڵه‌ ناڕازییه‌كانمان به‌كاربهێنێ".

نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ خۆپیشاندان له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراق ده‌ستی پێكردووه‌ و خۆپیشانده‌ران داوای چاک كردنی ڕه‌وشی ژیانیان ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی له‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و نه‌بوونی كار و وێرانیی شاره‌كانیان ده‌رده‌بڕن.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16732

Your Comment

You are replying to: .
captcha