بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان گوتی: "بە دانانی قەیوم و دەستگیرکردنی پەرلەمانتاران و زەوت کردنی مافەکانمان دژایەتی ئێمە کرا، بەڵام لە 24ی حوزەیراندا ئێمە توانیمان بەربەستی 10% تێپەڕێنین، ئێستاش ئێمە سەردەمێکی قورسمان لەبەردەمدایە، کەسانێک دەیانەوێ یاسایێکی بەردەوام لە پێناو باری نائاسایی پەسەند بکەن، ئێمە هەمیشە و ئێستا و لە داهاتووشدا ویستمان بریتی بووە لە نەمانی باری نائاسایی، هەمیشە ویستوومان یەکسانی هەبێ و ھەوڵمانداوە خەبات لەوپێناوەدا بکەین، بەڵام لە بەرامبەر ئێمەشدا کەسانێک هەبوون ویستوویانە کودەتای 15ی تەمووز بقۆزنەوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان، ویستوویانە بە بیانووی رووبەڕووبوونەوەی کودەتا تەواوی ماف و ئازادییەکان زەوت بکەن".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: "پێویستە تورکیا سیاسەتێکی دەرەوەی هاوسەنگی هەبێ، بە هۆکاری ئەوەی سیاسەتی دەرەوەمان نا هاوسەنگە ئێستا ئێمە لە قۆناخێکی سەختداین و رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووینەتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment