تانه‌لێدانی عه‌بادی له‌ یاسای خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران مه‌رامی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی یاساییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: تانه‌لێدانی عه‌بادی له‌ یاسای خانه‌نشینی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی مه‌رامی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسن سه‌عدوون به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: تانه‌لێدانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ یاسای خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران جۆرێک مه‌رامی سیاسییه‌.

ناوبراو وتیشی: چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر یاسای خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند کرا و سه‌رۆک کۆماری عێراقیش ئه‌و یاسه‌یه‌ی قبووڵ کرد و له‌ ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا تۆمار کرا و هیچ یه‌ک له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کان تانه‌یان له‌و یاسایه‌ نه‌دا.

سه‌عدوون جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ تانه‌لێدان له‌ په‌سه‌ندکراوی په‌رله‌مان له‌باره‌ی یاسای خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران قبووڵ ناکرێت به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ ئه‌و یاسایه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سیسته‌می ناوخۆی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند کراوه‌.

ناوبراو گوتی: به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ له‌ ده‌وامی فه‌رمیی په‌رله‌مانتاراندا پاره‌یێک له‌ مووچه‌که‌یان بۆ سه‌رده‌می خانه‌نشینی که‌م ده‌کرایه‌وه‌ پێدانی مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران هیچ جۆره‌ تێچوویێک ناخاته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16723

Your Comment

You are replying to: .
captcha