فه‌رمانده‌یێكی ئه‌مریكا: ناتۆ بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ عێراق ده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ پاییزی ئه‌مساڵدا ناتۆ سه‌ربازگه‌ له‌ عێراق ده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جۆزیف ڤۆتیل فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ناتۆ ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه‌ به‌ سوپا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق و دروست كردنی كۆلێژی نوێی سه‌ربازییه‌.

چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌یێكی سه‌ربازی عێراقی ڕای‌گه‌یاندبوو: به ‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ڕاهێنان ناتۆ بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ عێراق ده‌كاته‌وه‌ كه‌ 250 سه‌رباز و ژماره‌یێک چه‌ک ‌و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازی و فرۆكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.

له ‌ئێستادا گفتوگۆ و ڕاوێژكردن له‌ نێوان عێراق و وڵاتانی خۆرئاوادا هه‌یه‌ بۆ دامه‌زراندنی هێزی نوێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له‌ عێراق و سووریا.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16722

Your Comment

You are replying to: .
captcha