حه‌یده‌ر عه‌بادی یاسای ئیمتیازاتی په‌رله‌مانتاران ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق یاسای ئیمتیازاتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خولی پێشوووه‌وه‌ په‌سه‌ند کراوه‌ و له ‌به‌رده‌م یاسا تانه‌ی لێده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 20ی ته‌مووز نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکیدا جه‌ختی له‌وه‌ کردوووه‌ته‌وه‌ عه‌بادی ته‌واوی ئیمتیازاته‌کانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراقی ڕه‌ت کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی کۆماره‌وه‌ کارا کراوه‌.

ئه‌و نووسینگه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی تانه‌ له‌ یاساکه‌ ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی حکوومه‌تی له‌سه‌ر وه‌رنه‌گیراوه‌ چوونکه‌ یاساکه‌ باری ئابووری ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی حکوومه‌ت و پێویستی به‌ ڕه‌زامه‌ندیی حکومه‌ت هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار یاسای ئیمتیازاتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی خسته‌ بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی خولی سێهه‌مه‌وه‌ چه‌ند مانگێک پێش ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایییان به‌ شێوه‌یێکی نهێنی په‌سه‌ندیان کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16705

Your Comment

You are replying to: .
captcha