به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندوووه: "خۆپیشاندان كردن شتێكی ئاسایییه و ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراقدا ڕوو ده‌دات زیاد له پێویست گه‌وره كراوه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه: "كار له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی داواكانی خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت، ئه‌و داوایانه‌ی ڕاستن و ڕه‌وایییان هه‌یه، ڕێوشوێنی تایبه‌ت گیراونه‌ته‌به‌ر و بڕیاری گونجاویش دراون بۆ به‌جێگه‌یاندنی داواكانی خه‌ڵک".
سه‌عد حه‌دیسی وتیشی: حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌وتوووه‌ته تاوتوێ كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی داواكانی خۆپیشانده‌ران به‌ڵام هیچ باسی له‌وه نه‌كرد كه ئه‌و تاوتوێ كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنانه له‌سه‌ر چ بنچینه‌یێكن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستوووه‌ته ڕوو هه‌رچه‌نده ئێستا حكوومه‌تی عێراق بوووه‌ته حكوومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر به‌ڵام ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌و شێوه‌یه‌ی له ده‌ستووردا بۆی دیاری كراوه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو خه‌رجییێكیشی هه‌یه به‌پێی هاوسه‌نگیی داراییی فێدراڵی و خۆپیشاندانه‌كانی عێراق نابنه فشار بۆ خێراكردنی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ.
ڕۆژی هه‌ینی 20ی ته‌مووز خۆپیشاندانی فراوان له به‌غدا و به‌سره و دیوانیه به‌ڕێوه چوو و به‌هۆیه‌وه خۆپیشانده‌رێک كوژرا.
نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له چه‌ند پارێزگایێكی باشووری عێراق ده‌ستی پێكردوووه و خۆپیشانده‌ران داوای دابین كردنی پێداویستییه سه‌ره‌تایییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment