له‌ برادۆست شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان په‌كه‌كه ‌و سوپای توركیا ڕووی دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان په‌كه‌كه ‌و سوپای توركیا له‌ سنووری برادۆست له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕووی داوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو شەڕ و پێکدادانەدا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاش بۆردوومانی ناوچه‌ی چیادێل و گه‌رواكه‌ورتێ و شۆشنی-یان ده‌ست پێكردووه‌.

دوای دوو ساڵ لە ئاگربەستی نێوان توركیا وPKK ، هاوینی 2015 شەڕ دەستی پێكردەوە و فڕۆكە جەنگییەكانی‌ توركیا دەستیان كردەوە بە بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكە و بارەگاكانی‌ پەكەكه.

دەستپێكردنەوەی‌ شەڕ دوای‌ كوژرانی‌ دوو پۆلیسی‌ توركیا هات لە پارێزگای‌ ئورفە كە پەكەكە بەرپرسیارێتی‌ خۆی‌ لە كوژرانیان راگەیاند لە تۆڵەی‌ تەقینەوەكەی‌ ناوچەی‌ سروچی‌ سەر سنوور كە گردبوونەوەیێكی‌ كوردەكانی‌ كردبووە ئامانج و بەهۆیەوە 32 كەس گیانیان لەدەستدا.

دوای‌ دەست پێكردنەوەی‌ شەڕ، توركیا ئۆپەراسیۆنی‌ سەربازی‌ لە زۆربەی‌ ناوچەكانی‌ باكووری‌ كوردستان دەست پێكرد و تا ئێستاش ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوامن.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16699

Your Comment

You are replying to: .
captcha