ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان ڕوولە تەواو بوونە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی ئیئتیلافی فەتح ڕایگەیاند: ئەگەری هەیە پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان سەرتای حەفتەی داهاتوو کۆتایی پێبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عامر فایز لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومە-دا ڕاشیگەیاند: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژادرن پڕۆسەی ژماردنی دەستیی دەنگەکانی لە زۆرینەی پارێزگاکانی باشووری عێراق و هەروها هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکووک تەواو کردووە و لەسەرەتای حەفتەی داهاتوودا کۆتایی هێنانی تەواوی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان و هەڵسەنگاندنی لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا ڕادەگەیێنێت.

عامر فایز جەخت دەکاتەوە لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار زیاترین ساختەکاری ئەنجام دراوە و لە بەغدایش کە سندووقی دەنگەکان ئاگری گرتووە و ژماردنەوەی دەنگەکان مومکین نەبووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16658

Your Comment

You are replying to: .
captcha