کوردپرێس- شێخ قاسم به‌رزه‌نجی له‌باره‌ی کاروباری هاوپه‌یوه‌ند به ڕه‌وانه‌کرانی حاجیانی هه‌رێم بۆ سعوودییه به ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: لێره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره هه‌یه که ده‌زگایێکی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی و کاروباری هه‌رێمی کوردستانه. ئێمه کاروبارمان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراقی له به‌غدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سعوودییه مامه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کی له‌گه‌ڵ مه‌رکه‌زی حکوومه‌ت ده‌کات واتا له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌ی حه‌جی عومره‌ی عێراقی و له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه هه‌ر تهعلیماتێک بێت بۆ ئێمه دێت.
ناوبراو ئاماژه به به‌ڵێنی به‌رپرسانی سعوودییه ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانی کاروباری حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگای کۆنسووڵخانه‌ی عه‌ره‌بستان له هه‌رێمی کوردستان و ده‌شڵێت: ساڵانه له سعوودییه به‌ڵێن ده‌ده‌ن که کاروباری ڤیزه له کونسووڵخانه‌ی سعوودییه ئه‌نجام ده‌بێت له هه‌ولێر و تاکوو ئێستا ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌کراوه و چه‌ندین ساڵه که ڤیزه له کۆنسووڵخانه‌ی عه‌ره‌بستان له به‌غدا جێبه‌جێ ناکرێت و کاروباری ڤیزه‌ی حاجیان بۆ ئه‌نجامدانی کاروباری حه‌ج له کۆنسووڵخانه‌ی سعوودییه له عه‌مان پێته‌ختی ئۆردۆن ئه‌نجام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر تێچوووهکهی حه‌ج و عومره ده‌شڵێت: تێچوووهکه حه‌ج بۆ حاجییانی هه‌رێمی کوردستان دوو جۆره؛ جۆرێکیان 4200 دۆلاره واتا 5 میلیۆن دیناری عێراقی که پێشتر ناونووسی کراون و به‌پێی خشته‌ی زه‌مه‌نبه‌ندیی ڕاگه‌یێندراو ڕه‌وانه‌ی حه‌ج ده‌کرێن و نرخێکی دیکه‌شی 8 هه‌زار دۆلاره که مومکینه که‌سێک ناوی خۆی نه‌نووسیبێت و ڕاسته‌وخۆ بۆ حه‌ج بچێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه ده‌ستنیشان کراوه.
شایانی باسه؛ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی کوردستانی ژماره‌ی حاجییانی حه‌جی ئه‌مساڵی به 5 هه‌زار و 569 که‌س ڕاگه‌یاند و یه‌که‌مین کاروانی حاجییانی هه‌رێم 1ی گه‌لاوێژ/ 23ی تهمووز ڕه‌وانه‌ی سعوودییه ده‌کرێن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment