بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی سەید عەبدولعەزیز ئەلحەکیم دەڵێت: "بە ڕێز و شکۆوە یادی تێکۆشەر و دۆستێکی دێرین و نزیکی گەلی کورد و سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە کە بەدرێژایی ژیانی خەبات و تێکۆشانی دژی دیکتاتۆری و زوڵم و ستەم کردووە و هەمیشە لە بەرەی داکۆکی کردنیش بووە لە بەدیھێنانی مافەکانی گەلی کورد".
هاوسەرۆکی یەکێتی دەشڵێت: "سەماحەتی سەید عەبدولعەزیز ئەلحەکیم لە رۆژانی سەختی خەباتیشدا ھاوپشت و پشتیوانی خەباتی نەتەوایەتیمان بوو، ئەمڕۆ لە یادی ئەو سەرکردەیەدا لە ھەمووکات زیاتر پێویستمان بە ھەمان رۆحیەتی خوالێخۆشبوو ھەیە بۆ لێک نزیک بوونەوەی زیاتر و دووبارە بووژاندنەوەی گیانی پێکەوەبوون و بونیادنانەوەی متمانە لەنێوان ھێزە شۆڕشگێرەکانی ھەرێم و عێراق بۆ پاراستنی دەستوور و بەھا باڵاکانی گەلی کورد و عێراق".
تاڵەبانی جەخت دەکاتەوە: "دڵنیام سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم درێژەپێدەری ھەمان رێچکە و بیروباوەڕی بەڕێزیانە و پێکەوە دەست لەناودەست دەبین لەپێناو سەقامگیری زیاتری سیاسی، ئەمنی و ئابووری".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment