تا ئێستا هاوپه‌یمانیى سائیروون په‌یوه‌ندی به‌ گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ نه‌کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا و نوێنه‌ری پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق شیعه‌ و عه‌ره‌ب ده‌بێت و کورد نابێت و ده‌شڵێت: تاکوو ئێستا هاوپه‌یمانیى سائیروون په‌یوه‌ندی به‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ نه‌کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌سووڵ ڕازی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: گه‌ورترین كوتله‌ی په‌رله‌مانى خه‌ریكه‌ به‌دیار ده‌كه‌وێت و له ‌نێوان هاوپه‌یمانێتییه‌کانی ده‌وڵه‌تى یاسا و نه‌سر و فه‌تح و یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستاندا ده‌بێت و له‌و كوتله‌یه‌ش حكوومه‌ت پێكده‌هێنرێت هه‌ر بۆیه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق شیعه‌ و عه‌ره‌ب ده‌بێت و كورد نابێت.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: چه‌ند كه‌سێک له ‌ناوه‌وه ‌و ده‌ره‌وه‌ى كوتله‌كه‌ ده‌پاڵێورێن بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڵام ئه‌و پۆسته‌ به‌ كوردێكى شیعى نادرێت و كوردیش پاڵێوراویان نابێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشوو باسى له‌وه‌ش كرد تا ئێستا هاوپه‌یمانییی سائیروون ته‌ڤلی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان نه‌بوووه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حیکمه‌ و وه‌ته‌نییه‌ ڕابگه‌یێنێت هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ ببێته‌ گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مان ده‌توانێت حکوومه‌ت پێبێنێت و ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نه‌كرد ئه‌وا ده‌بنه‌ ئۆپۆزیسیۆن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16647

Your Comment

You are replying to: .
captcha