ئەگەر ئەمریکییەکان ئەیانەوێت لە هەولێر بمێننەوە دەبێت خۆیان دیفاع لە خۆیان بکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی دا بە ئەو هێرشەی بە درۆن کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و ڕایگەیاند ئەگەر ئەمریکییەکان ئەیانەوێت لە هەولێر بمێننەوە دەبێت خۆیان دیفاع لە خۆیان بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک لەبارەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نووسیویەتی: دەرکەوت دوای هێرش کردنە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر کە ئاسایشی ئەم هەرێمە لەدەست کورد نییە.

جەنگی دەڵێت: لەم هەرێمە زۆر باس لەسەر ئەمنیەت و ئاسایش دەکرێت،هەموو لایەکیش خۆی ئەکات بە پاڵەوان، دەرکەوت دوای هێرش کردنە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر کە ئاسایشی ئەم هەرێمە لەدەست کوردنییە ،بۆیە ئەبێ ئەمریکییەکان زۆر بەباشی بیر لەوە بکەنەوە، ئەگەر ئەیانەوێت لێرە بمێننەوە ئیتر لەمەودوا خۆیان دیفاع لە خۆیان بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1664

Your Comment

You are replying to: .
captcha