به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، يوسف ئينان ڕۆژنامه‌نووس و چالاكى توركى به‌وه تۆمه‌تباره كه لايه‌نگرى گرووپى خزمه‌تى فه‌تحوڵڵا گوله‌نه و هه‌روه‌ها نه‌يارى سياسه‌ته‌كانى ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیایه.
له‌وباره‌يه‌وه ڕۆژنامه‌ى (ده‌يلى سه‌باح)ى توركى بڵاوي كردوووه‌ته‌وه يوسف ئينان تۆمه‌تباره به بڵاوكردنه‌وه‌ى "پڕوپاگه‌نده‌ى تيرۆريستى" و له ئۆكرانياوه سه‌رپه‌رشتیی چه‌ندين پێگه‌ى ميديايى كردوووه.
ڕاپۆرته هه‌واڵييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن يوسف ئينان چه‌ندين وتارى له به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن بڵاو كردوووه‌ته‌وه.
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركيا، رێكخراوه‌كه‌ى گوله‌ن به گرووپێكى تيرۆريستى ناو ده‌بات و به‌رپرسيارێتیى كووده‌تا شكست خواردوووه‌كه‌ى ته‌مووزی 2016ى خستوووه‌ته ئه‌ستۆى گوله‌ن.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئۆكرانيا بڵاويان كرده‌وه دوێنێ سێشه‌ممه 17ی ته‌مووز ئينان له شارى نيكولايڤى باشوورى ئۆكرانيا ده‌ستگير كراوه و دواتر ڕاپێچى توركيا كراوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌كانى ئۆكرانيا ده‌ڵێن: ئه‌و ئۆپراسيۆنه‌ى هه‌واڵگریی توركيا به بێ هيچ هه‌ماهه‌نگييێک له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاته‌كه‌يان ئه‌نجام دراوه و ئه‌مه يه‌كه‌م جار نييه هه‌واڵگریی توركيا له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى به‌رهه‌ڵستكارانى سياسیی ئه‌نقه‌ره ده‌ستگير ده‌كات.
هه‌ر له‌م مانگه‌دا ساڵح زه‌كى له ئۆكرانيا و عيسا ئوزده‌مير له ئازه‌ربيجان ده‌ستگير كران و دواتر راپێچى توركيا كرانه‌وه.
هه‌روه‌ها له مانگى نيسان/ ئه‌یپرێڵی ڕابردوو هه‌واڵگریی توركيا له وڵاتى گابۆنى ناوه‌ڕاستى ئه‌فريقا سێ كه‌سى به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييان به گوله‌نه‌وه ده‌ستگير كرد و گواستنيانه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment