کوردپرێس:
شەڕ و پێکدادان لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا بەردەوامە و هەردوولایەن ئاماری پێکدادانەکان بەجیا بڵاو دەکەنە و بەپێی ڕاگەیێندراوی میدیای پەکەکە لە ئەنجامی هێرشێکی پەکە بۆ سەر سوپای تورکیا 4 سەربازی تورک کوژراون.
هاوکات فڕۆكەكانی توركیا ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانییان لە ئاسمانی خواكورك و مەتینا ئەنجام دا و سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای توركیا بڵاوی كردەوە، پێگەكانی پەكەكە كراونەتە ئامانج.
سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیان بۆ سەر پێگەكانی پەكەكە لە ناوچەكانی خواكورك و مەتینا لە باكووری عێراق ئەنجامداوە.
لەسەرەتای ئەم ساڵەوە بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا و تۆپبخانەكانی ئەو وڵاتە زیاتر بووە، هاوكات لە چەندین ناوچەی هەرێمیش شەهید و برینداری لێكەوتووەتەوە.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
Your Comment