پارتی قبووڵی کردووە یەکێتی دووبارە پۆستی سەرۆک کۆماری وەدەستەوە بگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی ئاگادار دەڵێت: پارتی قبووڵی کردووە یەکێتی دووبارە پۆستی سەرۆک کۆماری وەدەستەوە بگرێت و چەند کەسیش بۆ ئەو پۆستە ناویان دیاری کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئاگادار سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ الغدپرس-دا ڕایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەکوو دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم لە مانگی ئایارەوە چەندین کۆبوونەوەی نهێنییان پێکەوە بووە و لەسەر پرسە ستراتێژیکەکان و پرسە گرینگەکانی نێوانیان بۆ چوار ساڵی داهاتوو ڕێککەوتوون.

ئەو سەرچاوە کە ناوی نەهاتوو دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی کە مەسەلەی سەرۆک کۆماریی عێراق لە کۆبوونەوە فەرمییەکانی ئەو دوو حیزبەدا باسی لێنەکراوە، پارتی دیموکرات قبووڵی کردووە یەکێتی دووبارە پۆستی سەرۆک کۆماری وەدەستەوە بگرێت.

سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە پارتی سێ کەی لە سەرکردەکانی یەکێتیی کە بریتین لە عەدنان موفتی، بێگەرد تاڵەبانی و فواد مەعسووم بۆ کاربەدەستی لەو پۆستەدا پێشنیار کردووە.

ئەو سەرچاوە دەڵێت: بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەنیازە لەتیف عەبدوڕەشید یا محەمەد سابیر بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق کاندید بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 16621

Your Comment

You are replying to: .
captcha