خۆپیشاندان له‌ به‌سره‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێک له‌ پۆلیسی به‌سره‌ ڕای‌گه‌یاند: خۆپیشاندان له‌ پارێزگاكه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران له‌ نزیک ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كیی كێڵگه‌ی نه‌وتی زوبێری پارێزگاكه‌ گرد بوونه‌ته‌وه‌.

کوردپرێس- ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌ هه‌واڵێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ زیاتر له‌ 250 خۆپیشانده‌ر له‌ به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كیی كێڵگه‌ی نه‌وتی زوبێر كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر به‌ هۆی دروست بوونی گرژی له‌ خۆپیشاندانه‌كان و پێكدادانی پۆلیس و خۆپیشانده‌ران قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌ پارێزگاكه‌ راگه‌یه‌ندرا و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی ته‌مووز به‌ شێوه‌یێكی نیمچه‌یی كراوه‌ته‌وه‌.

له‌لایێكی دیكه‌وه‌ به‌رپرسانی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كه ڕایان‌گه‌یاند به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ كێڵگه‌كه‌ ئاسایییه‌ و كۆمپانیای "ئینی" ئیتاڵی كاری تێدا ده‌كات.

به‌هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌، كاره‌بای نیشتمانی و بێكاری كوشنده‌ له‌ ڕیزی گه‌نجان هه‌فته‌یێک زیاتره‌ خۆپیشاندان له‌ شاره‌كانی باشووری عێراق ده‌ستی پێكردوووه‌.

به‌ مه‌به‌ستی كپكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی باشووری عێراق بڵاوه‌یان پێكراوه‌ و خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌.

به‌هۆی پێكدادانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران تا ئێستا زیاتر له‌ 10 هاووڵاتی كوژراون و نزیكه‌ی 250 برینداریش له‌ ڕیزی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16612

Your Comment

You are replying to: .
captcha