جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتوو ڕەتی دەکاتەوە هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا کشابێتەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتوو له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند که‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له‌ قه‌زاکه‌وه‌ بۆ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق دووره‌ له ‌ڕاستییه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی ته‌مووزی 2018 علی حسێنی جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتو له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌ ماڵپه‌ڕی سومه‌ریه‌نیوزی ڕاگه‌یاند: هه‌ندێک له‌ میدیاکان بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان و به ‌تایبه‌ت هێزه‌کانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ له‌ قه‌زای خورماتوو کشاونه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌هۆی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵانه‌ دوورن له ‌ڕاستییه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: "هێزه‌ عێراقییه‌کان و به ‌تایبه‌ت هێزه‌کانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له ‌سه‌رجه‌م خاڵه‌کانی پشکنین له‌ ده‌روازه‌کانی خورماتوو جێگیرن و هێزه‌کانی پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی له ‌پێگه‌کانی خۆیاندا جێگیرن و ئاسایشی قه‌زاکه‌ ده‌پارێزن".

سه‌رچاوه‌: میلله‌ت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16578

Your Comment

You are replying to: .
captcha