شانه‌ی نوستووی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌یه

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کونسووڵی تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان جه‌خت له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ شانه‌ی نوستووی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له ‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌یه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌نقه‌ره‌ ده‌یه‌وێت کۆتایی به‌ چالاکیی خوێندنگه‌کانی گوله‌ن له‌ تێکڕای وڵاتانی جیهان بهێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ دووهه‌م ساڵیادی هه‌وڵی كووده‌تا بۆ سه‌ر حكوومه‌تی توركیا كه‌ ڕۆژی‌ 15ی‌ 7ی‌ 2016 ئه‌نجام درا و دواتر شكستی‌ پێهێندرا هاكان قاره‌چی كونسووڵی توركیا له هه‌رێمی کوردستان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ‌SNNدا‌ ڕای‌گه‌یاند: "ئێمه‌ وه‌كوو توركیا هه‌ر له ‌سه‌ره‌تاوه‌ گرووپی فه‌تحوڵڵا گوله‌نمان تاوانبار كرد به‌ هه‌وڵی كووده‌تا و دواتریش له‌ هه‌وڵداین تاوه‌كوو له‌و 160 وڵاته‌ی كه‌ گرووپه‌كه‌ به ‌ناوی په‌روه‌رده‌وه‌ كاری تێدا ده‌كه‌ن، كاره‌كانیان قه‌ده‌غه ‌بكرێت".

كونسووڵی‌ توركیا ئه‌وه‌شی‌ ڕوون كرده‌وه‌: "هه‌وڵه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش دراوه‌ به‌ڵام به ‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانمان تا ئێستا خوێندنگه‌كانی‌ سه‌ر به گوله‌ن له ‌عێراق و هه‌رێمیش هه‌ن".

ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ وت: "ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌و كارانه‌ به ته‌واوی قه‌ده‌غه ‌بكرێت چوونكه‌ زانیاریی ئه‌وه‌شمان هه‌یه‌ شانه‌ی نوستووی ڕێكخراوه‌كه‌ تا ئێستا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ژێر ناوی جیاوازدا كار ده‌كه‌ن".

هاکان قاره‌چی سه‌باره‌ت به‌ ئاسایی بوونه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌كانی‌ توركیا و فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ سلێمانی‌ خۆی له‌ پرسیاره‌کانی SNN ده‌دزێته‌وه‌ و ئاماده نییه‌ وه‌ڵامیان بداته‌وه.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16577

Your Comment

You are replying to: .
captcha