دەنگۆی ڕێککەوتنی نێوان پارتی و ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ  گۆڕینی سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی بۆ په‌رله‌مانی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاشكرای كرد له‌سه‌ردانی شاندی ئه‌مدواییه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا‌ و هاوپه‌یمانیی فه‌تح بۆ لای پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر دوو لا له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ڕێككه‌وتوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به ‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی شاندی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌ نووری مالكی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی فه‌تح که‌ هادی عامری سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات بۆ هه‌رێم، لێكنزیكبوونه‌وه‌ له‌ نێوان مه‌سعوود بارزانی‌ و پارتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا دروست بوووه‌ كه‌ به‌ لای ده‌وڵه‌تی یاساوه‌ ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو بوووه‌ بۆ ئه‌وان.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت "بارزانی ڕه‌زامه‌ندیی نیشان داوه‌ بۆ كاری هاوبه‌ش ‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یێكی نوێ".

له‌دوا دیداریاندا ئه‌و سێ لایه‌نه‌ ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له‌ هه‌رێم هه‌ڵوه‌شێننه‌وه ‌‌و بیگۆڕن بۆ په‌رله‌مانی و هاوكات سه‌رۆكی حكوومه‌ت له ‌به‌رده‌م په‌‌رله‌مانی كوردستاندا به‌رپرسیار بێت".

مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له ‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لایه‌نه‌ شیعه‌یه‌ نیگه‌رانیی ‌و تووڕه‌ییی خۆی له ‌حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نه‌شاردوووه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڕێكارانه‌ی ناوبراو پاش ڕیفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو به‌رامبه‌ر هه‌رێم گرتیه‌به‌ر.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16574

Your Comment

You are replying to: .
captcha