به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی به هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی ڕاگه‌یاندوووه: هه‌ندێک زانیارییێک بهدهستهمانهوه هه‌یه که ده‌ریده‌خات چه‌ند ده‌ستێكى تێكده‌ر ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییانه له پارێزگاکانی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بقۆزنه‌وه و ئاقاری خۆپیشاندانه‌كانى عێراق به‌ره‌و ئاراستهیێكىتر بگۆڕن.
سه‌عد حه‌دیسی وتیشی: حكوومه‌ت داواكاری خۆپیشانده‌ران به ڕه‌وا ده‌زانێت به‌ڵام ئه‌و ده‌سته تێکده‌رانه که له پشت خۆپیشاندانه‌کانی عێراقن به بۆنه‌ی به‌دواداچوونی کاره‌کانیان له‌لایه‌ن به‌غدا و که‌م کردنه‌وه‌ی چالاکییان له ناوخۆی وڵات زۆر زه‌ره‌رمه‌ند بوونه و هه‌وڵه‌کانیان بۆ دروست کردنی پشێوی و ئاڵۆزی له وڵات چڕ ده‌که‌نه‌وه.
شایانی باسه؛ له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی خراپیی ڕه‌وشی پارێزگای به‌سره له ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه هاووڵاتییان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشیان كرده سه‌ر داموده‌زگا و باره‌گا حكوومییه‌كان و دواتر چه‌ند پارێزگایێكی باشووری عێراقیش بۆ پاڵپشتی كردنی خۆپیشانده‌رانی به‌سره ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له به‌رامبه‌ردا لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتیان له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا ڕاگرت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment