سه‌عد حه‌دیسی: چه‌ند ده‌ستێكى تێكده‌ر له ‌پشت خۆپیشاندانه‌كانى عێراقدا هه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌ڵێت که‌ چه‌ند ده‌ستێکی تێکده‌ر له‌ پشت خۆپیشاندانه‌کانی عێراقدا هه‌ن که‌ ده‌یانه‌وێت هه‌له‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بقۆزنه‌وه‌ و ئاقاری خۆپیشاندانه‌کانی عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌یێکی‌تر به‌رن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی به‌ هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی ڕاگه‌یاندوووه‌: هه‌ندێک زانیارییێک به‌ده‌سته‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌ریده‌خات چه‌ند ده‌ستێكى تێكده‌ر ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییانه‌ له‌ پارێزگاکانی عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بقۆزنه‌وه‌ و ئاقاری خۆپیشاندانه‌كانى عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌یێكى‌تر بگۆڕن.

سه‌عد حه‌دیسی وتیشی: حكوومه‌ت داواكاری خۆپیشانده‌ران به‌ ڕه‌وا ده‌زانێت به‌ڵام ئه‌و ده‌سته‌ تێکده‌رانه‌ که‌ له‌ پشت خۆپیشاندانه‌کانی عێراقن به‌ بۆنه‌ی به‌دواداچوونی کاره‌کانیان له‌لایه‌ن به‌غدا و که‌م کردنه‌وه‌ی چالاکییان له‌ ناوخۆی وڵات زۆر زه‌ره‌رمه‌ند بوونه‌ و هه‌وڵه‌کانیان بۆ دروست کردنی پشێوی و ئاڵۆزی له‌ وڵات چڕ ده‌که‌نه‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی خراپیی ڕه‌وشی پارێزگای به‌سره‌ له‌ ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ هاووڵاتییان ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشیان كرده‌ سه‌ر داموده‌زگا و با‌ره‌گا حكوومییه‌كان و دواتر چه‌ند پارێزگایێكی باشووری عێراقیش بۆ پاڵپشتی كردنی خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ به‌رامبه‌ردا لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتیان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا ڕاگرت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 16571

Your Comment

You are replying to: .
captcha